دووکەڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-04:04:00 - کۆدی بابەت: 2875
دووکەڵ

ناوه‌ڕۆك

دووکەڵ چییە؟

دوکەڵ لە ئەنجامی نەسوتانی تەواوی سوتەمەنیەکانەوە دروست دەبێت. ئەمەش مانای وایە ئەگەر هەموو جۆرەکانی سووتەمەنی بیانتوانیایە بە شێوەیەکی تەواو بسوتێن، ئەوا هەرگیز دوکەڵمان نەدەبینی.
زۆربەی جۆرەکانی سوتەمەنی لە کاربۆن و هایدرۆجین و نایترۆجین و ڕەنگە هەندێک خۆڵەمێشی کانزاییش پێک بێت.
ئەگەر هەموو ئەم جۆرە سوتەمەنیانە بە شێوەیەکی تەواو سووتابان ئەنجامی کۆتایی دووەم ئۆکسیدی ئاو و هەڵمی ئاو و نایترۆجین و هەموو ئەو مەوادانە زیان بەخشانە دەبوون.
ئەگەر گۆگرد هەبوو تیایدا ئەوا ڕێژەیەکی کەم لە ئۆکسیدی گۆگرد دەردەچێت، کە لەگەڵ هەوا و شێدا تێکەڵ دەبێت و ترشییەکی زۆر وەڕسکەر دەردەکات.
تا سووتەمەنییەکە بە تەواوی دەسوتێت دەبێت هەوایەکی تەواو بۆ تەئەکسودی تەواو لە پلەیەکی گەرمای بەرزدا. ئەم بارودۆخەش ئاستەمە جێ بەجێ ببێت بە تایبەتی لەگەڵ سوتەمەنییەکی ڕەقدا. کە ئەنجامەکەی دەرکردنی دوکەڵ دەبێت. دەشێت خەڵوزی ئەنتراسێت و کوک بسوتێن بێ ئەوەی دوکەڵ دەرکەن. لەبەر ئەوەی ماددەی گڕاوییان تێدایە.
بەڵام خەڵوزی ڕەش لە پلەی گەرمای نزمدا شیتەڵ دەبێت و گازاد و مەوادی ڕەش و قەترانی (دووکەڵ) دەردەکات. کە گەرد و خۆڵەمێشی لەگەڵدایە.
هەوای سەر شآرەکان پڕە لە گەردیلەی وشکی هەڵوەستاو. بەڵام هەمووی دووكەڵ نییە  و گەرد و تۆز و مەوادی ڕووەکی و مەوادی تری تێدایە.
هەموو ئەمانە بەهێزی ڕاکێشآن دادەبەزنە سەر زەوی.
ساڵانە لە ڕووبەری یەک میلی دوجادا لە نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ تەن لەو پیساییانە دادەبەزنە سەر شآرە بچووکەکان.
دەشێت دووکەڵ و ئەزیەتی زۆر گەورەمان بۆ دروست بکات. زیانی هەیە بۆ تەندروستی و کەل و پەل و ڕووەکەکان. هەروەها لە شارە گەورەکاندا، هێزی تیشکی خۆر دادەبەزێت بە تایبەت تیشکی سەروی وەنەوشەیی. کە زۆر پێویستە بۆ لەس. ئەگەر با هەڵنەکات و دووکەڵەکە بڵاوە پێ نەکات، ئەوا شارە پیشەسازییە گەورەکان هەموو ڕۆژێک سەر بە تەم دەبن. ئەگەر دوکەڵیش تەمی دروست کرد، ئەوا ڕێژەی مردووان ڕوو لە زیاد بوون دەکات لە ئەنجامی نەخۆشییەکانی سی و دڵدا.
هەروەها کاریگەری دووکەڵ لەسەر ڕووەکەکان زۆر زیان بەخشە. چونکە دەچێتە ناو (هەناس) دانی ڕووەکەکانەوە و بەری تیشکی خۆری پێویست دەگرێت. هەروەها ترشی ناو دوکەڵ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕووەکەکان لەناو دەبات.


سەرچاوەکان



1871 بینین